هەرزانترین مۆبایل کە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کرابێت، نمایش کرا

 

کۆمپانیای Nubia نەوەیەکی نوێی لە زنجیرە مۆبایلی Nubia Z50 بە ناوی Nubia Z50S نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیت لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x ـە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵە لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵ.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات هەیە و نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 306 دۆلار.

*تێبینی: ئەم نرخە بۆ ناوخۆی چینە، تاوەکو ئێستا دیار نییە جۆری جیهانی لەم مۆبایلە نمایش دەکرێت یاخوود نا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/l9kHpf8
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە