مۆبایلی چەماوەی Oppo Find N3 نمایش کرا

 

ئەمڕۆ ئۆپۆ کۆنگرەی بەست و جۆری جیهانی مۆبایلی Oppo Find N3 Flip و مۆبایلی چەماوەی Oppo Find N3 نمایش کرد. مۆبایلی چەماوەی Oppo Find N3 ڕوونمای یەکەم و سەرەکی قەبارەی 7.82 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تەکنەلۆژیای LTPO و ڕوونی 2268 * 2440 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و پشتیگری کردن لە +HDR10. ڕوونمای دووەمی مۆبایلەکە قەبارەی 6.31 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و پارێزەری Gorilla Glass Victus و ڕوونی 1116 * 2484 پێکسڵ و هەردوو ڕوونماکە کۆتا ڕووناکیان دەگاتە 2,800 نیت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 و جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x ـە. کامێراکانی مۆبایلەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Hasselblad پارەی پێدراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony LYTIA-T808 و کامێرای گۆشە فراوانیش بە هەمان ڕوونی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای دووربینی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 6 هێندە نزیککردنەوەی جۆری هایبرد. هەر 3 کامێراکەی دواوەی مۆبایلەکە توانایان هەیە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکەن. هەروەها دوو کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت کە کامێرایەکی 20 مێگاپێکسڵی لە ڕوونی ناوەوەیەتی و کامێرایەکی 32 مێگاپێکسڵی لە ڕووی دەرەوەیەتی.

پاترییەکەی قەبارە 4,805 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی 80 وات دەکات. مۆبایلەکە دەتوانێت 3 پەنجەرە-بەش(Windows) لەسەر ڕوونماکەی بۆ کار پێ کردنی 3 ئەپی جیاواز کار پێ بکات بە هەردوو باری ئاسۆیی و ستوونی. بە 2 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. بە پێی وتەی ئۆپۆ مۆبایلەکە بەرگەی 1 ملیۆن جار داخران و کردنەوە دەگرێت! لەگەڵ ئەوەی مۆبایلەکە دوو ڕوونمای هەیە، ئەستووری تەنها 5.8 ملمە و کێشی تەنها 239 گرامە.

ئۆپۆ دەڵێت هیچ هێڵێک لە ڕوونماکەیدا نابینرێت لە کاتی کردنەوەی مۆبایلەکە، جیا لە مۆبایلە چەماوەکانی دیکە کە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا بوونی هەیە.

هەروەها مۆبایلەکە چوار دۆخی جیاوازی بۆ فرە کرداری (Multitasking) هەیە کە دەتوانرێت بە چەند شێوازێکی جیاواز سوودی لێ ببینرێت.

مۆبایلەکە تایبەت دەبێت بە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، بۆ بەشەکەی دیکەشی لە ژێر ناوی OnePlus Open بەردەست دەبێت. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت لە وڵاتی Singapore بریتییە لە 1746 دۆلاری ئەمریکی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RvMwC59
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە