ئەمڕۆ ئۆپۆ لە هیندستان مۆبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندی بە ناوی Oppo A79 5G نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.71 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز هەیە. چیپسێتی Mediatek Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی هەیە لەگەڵ سێڵفییەکی 8 مێگاپێکسڵی.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات هەیە. هەروەها دوو بڵندگۆی ستێریۆی هەیە. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 240 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QtNcykl
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..