ئەپڵ زنجیرە پرۆسێسەری M3 نمایش کرد

ئەپڵ ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی سەرهێڵ (Online) ـدا چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و یەکێک لە بەرهەمە نمایش کراوەکان بریتی بوو لە زنجیرە پرۆسێسەری Apple M3، کە 3 نەوە لە خۆ دەگرن، ئاسایی و پرۆ و ماکس.

هەموو چیپسێتەکان لە ڕووی CPU خێراتر کراون بەڵام گۆڕانکاری بەرچاو لە GPU دەبینرێت. بۆ یەکەمین جار ئەم زنجیرە چیپسێتە لەسەر ماک بووک پرۆی نوێ و ئای ماکی 24 ئینجی نوێ جێگیر دەکرێت

مۆدێلی Apple M3 ئاسایی 8 ناووکی CPU لە خۆ دەگرێت کە 4 دانەیان بۆ کاری قورس و 4 دانەیان بۆ کاری ئاسایین، %35 خێراتر کراوە بەراورد بە Apple M1. هەروەها 10 ناووکی GPU هەیە و %65 خێراترە بەراورد بە Apple M1.

مۆدێلی Apple M3 پرۆ 12 ناووکی CPU لە خۆ دەگرێت کە 6 دانەیان بۆ کاری قورس و 6 دانەیان بۆ کاری ئاسایین، %30 خێراتر کراوە بەراورد بە Apple M1 Pro. هەروەها 18 ناووکی GPU هەیە و %40 خێراترە بەراورد بە Apple M1 Pro.

مۆدێلی Apple M3 ماکس 16 ناووکی CPU لە خۆ دەگرێت کە 12 دانەیان بۆ کاری قورس و 4 دانەیان بۆ کاری ئاسایین، %50 خێراتر کراوە بەراورد بە Apple M1 Max. هەروەها 40 ناووکی GPU هەیە و %80 خێراترە بەراورد بە Apple M1 Max.

وەک دەبینرێت سەرنجی سەرەکی لە چیپسێتە نوێیەکان لەسەر GPU ـە و پشتگیری لە هەردوو تایبەتمەندی Ray Tracing و Mesh Shading دەکەن. زنجیرە چیپسێتەکە یەکەمین چیپسێتەکانی ئەپڵن پشتگیری لە دیکۆدەری AV1 بکەن.

قەبارەیان 3 نانۆمەترییە و ئەپڵ بەڵێن دەدات چیپسێتی Apple M3 هەمان چوستی لە فرە Thread بەراورد بە Apple M1 پێشکەش بکات بە بەکارهێنانی نیوەی وزەی Apple M1. بەهۆی چیپسێتە نوێیەکانەوە ئەپڵ بانگەشەی ئەوە دەکات ماک بووک پرۆی نوێ بەرگەی 22 کاتژمێر کار کردن دەگرێت کە ئەمە زۆرترین ماوەی بەرگە گرتنە لە نێو ماکەکان لە مێژوودا.

ئەپڵ دەڵێت چیپسێتی Apple M3 توانای CPU لەIntel Core i7 1360P زیاترە و تەنها چارەکێکی وزەی ئەو چیپسێتە بەکار دەبات، هەروەها GPU ـیەکەی توانای بەرزترە و تەنها %20 وزەی ئەو چیپسێتە بەکار دەبات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6wOa4PW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە