وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێ کاتژمێر 3 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەپڵ بۆنەی Scary Fast ببەستێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ زنجیرە چیپسێتی M3 نمایش بکات و iMacـی 24 ئینجی و ماک بووک پرۆی 13 ئینج و 14 ئینج و 16 ئینجی بە چیپسێتە نوێیەکان نوێ بکاتەوە.
چیپسێتی M3 هەشت ناووکی CPU و دە ناووکی GPU هەروەکو نەوەی پێشووتری لە خۆ دەگرێت، بەڵام خێراتر کراوە.
هەروەها جۆری پرۆ بە دوو بژاردەی CPU و GPU بەردەست دەبێت، یەکێکیان 12 ناووکی CPU و 18 ناووکی GPU و ئەوی دیکەشیان بە 14 ناووکی CPU و 20 ناووكی GPU. هەروەها جۆری ماکس بە 16 ناووکی CPU و 32 و 40 ناووکی GPU دەبێت.
وەکو هەمیشە چاوتان لەسەر پەڕەی فەیسبووک و ئینستەگرامی کەی ئای تی ئێن بێت بۆ ئاگادار بوون لە نوێترین ڕاگەیەندراوەکان.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/oZ1Pih4
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..