چۆنێتی چالاککردنی دۆخی Conversation Awareness بۆ بیستۆکی بێتەلی Apple AirPods Pro 2

 

قسەکردن لەگەڵ کەسی بەرامبەر کاتێک بیستۆکی بێتەلی AirPods Pro ـت لە گوێتدایە هەرگیز قورس نەبووە، تەنها بە دەستڕاگرتن لەسەر بیستۆکەکە و چالاک بوونی دۆخی transparency، ڕاستەوخۆ گوێت لە هەر کەسێک دەبێت لە دەوروبەرت. بەڵام ئێستا ئەپڵ هەنگاوێکی دیکەی ناوە و دۆخێکی نوێی بە ناوی Conversation Awareness بەردەست کردووە. کاتێک ئەم دۆخە چالاک دەکەیت، ئەوا بیستۆکەکە توانای ناسینەوەی گفتوگۆ کردنی بۆ زیاد دەبێت و هەرکاتێک گفتوگۆت لەگەڵ کەسی بەرامبەر ئەنجامدا ڕاستەوخۆ بە شێوەیەکی خۆکارانە دەنگی مویزیکەکە کەم دەبێتەوە و دەنگەکانی بەردەم کەسەکە باشتر دەکات، بەڵام بۆ پۆدکاست ڕاستەوخۆ دوای چەند چرکەیەکی بە شێوەیەکی خۆکارانە دەیوەستێنێت بۆ ئەوەی هیچ بەشێکی گرنگ لە پۆدکاستەکە تێپەڕ نەبێت. ئەم دۆخە جیاوازە لەگەڵ transparency چوونکە دۆخی transparency ڕێگە بە تێپەڕ بوونی هەندێک دەنگ دەدات. وە هەر کاتێک وەستایت لە قسە کردن، ڕاستەوخۆ میوزیکەکە دەستپێدەکاتەوە لە هەمان شوێنی و بە هەمان ڕێژەی دەنگ.

 

چۆنێتی چالاککردنی دۆخی Conversation Awareness:

  • سەرەتا کۆنتڕۆڵ سەنتەر بکەوە لە بەشی سەرەوەی ئایفۆنەکەت.
  • دەست ڕابگرە لەسەر بەشی دەنگ (Volume).
  • دۆخەکانی دەنگ دەردەکەوێت کە Noice Cancellation و Spatialize Awareness و Conversation Awareness ـن.
  • دۆخی Conversation Awareness لە ناوەڕاست دایە و بەدەست لێدان چالاک دەبێت.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cO1R9ev
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە