مایکرۆسۆفت دان بەوەدا دەنێت بڕیاری وازهێنانیان لە مۆبایل و ویندۆز فۆن هەڵە بووە

ساتیا نادێلا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دان بەوەدا دەنێت کە کۆمپانیاکە هەندێک هەڵەی جددی لە بواری مۆبایلدا کردووە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی Business Insider نادێلا دان بەوەدا دەنێت دەرچوونیان لە بازرگانی مۆبایل دەکرا باشتر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. لە چاوپێکەوتنێکەدا پرسیار لە نادێلا کراوە کە ئایا ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژی بووە یاخوود بڕیارێکی هەڵە کە ڕەنگە پەشیمان ببنەوە لێی، وە ئەویش وەڵام دەداتەوە:

ئەمە ئەو بڕیارەیە کە پێموایە زۆر کەس باسی دەکەن و یەکێک لە قورسترین بڕیارەکانە کە داومە لەو کاتەوەی بووم بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار، لە گەڕانەوە بۆ دواوە، پێموایە دەکرا ڕێگە هەبووایە کە دەمان توانی وا بکەین لە بواری مۆبایل سەرکەوتوو بین بە بەستنەوەی نێوان بوارە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایل.

پێشووتر لە ساڵی 2015 مایکرۆسۆفت گرێبەستی کڕینەوەی بەشی بازرگانی مۆبایلی نۆکیای هەڵوەشانەوە و پاش 6 مانگیش ویندۆز فۆن بە فەرمی کۆتایی هات. مایکرۆسۆفت پاش ئەوە هەردوو مۆبایلی Duo و Surface Duo 2 لەسەر بنچینەی ئەندرۆید نمایش کرد بەڵام سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست نەهێنا بەهۆکاری کەمی پشتگیری لێکردنیان لە لایەن کۆمپانیاکەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8TuKwtS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە