تۆڕی ئێکس دوو پلانی نوێی ڕاگەیاند


تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوو بە تویتەر ناسرابوو) ئەمڕۆ دوو پلانی نوێی ڕاگەیاند. ئێستا نرخی هەرزانترین پلانی بریتییە لە 3 دۆلار پێی دەوترێت Basic. بەشداربووانی ئەم پلانە توانای دەستکاری کردنی پۆستەکان و پۆستکردنی درێژتر و ڤیدیۆی درێژتر بکەن، هەروەها تایبەتمەندی Undo Post کە دەتوانیت پۆستەکان لە پێش بڵاو بوونەوەیان هەڵبوەشێنیتەو. لەگەڵ کارپێکردنی ڤیدیۆ لە پاشبنەما و دابەزاندنی ڤیدیۆ.
لەگەڵ بوونی ئەو تایبەتمەندییانە دەتوانیت وێنۆچکەی ئەپەکە بگۆڕیت و فۆڵدەرەکان Bookmark بکەیت و پۆستەکانیش لە تابێکی تایبەتی هەژمارەکەت Highlight بکەیت، هەروەها دەتوانیت بەشی Likes و Subscription لە هەژمارەکەت بشاریتەوە.

نرخی پلانی Premiumـیش وەکو خۆی دەمێنێتەوە کە 8 دۆلار لە مانگێکدا. هەروەها بەشداربووانی ئەم پلانە تەنها نیوەی ڕیکلامەکانیان لا دەردەکەوێت. باجی پشتڕاستکردنەوە وەردەگرن (دەتوانیت بیشاریتەوە ئەگەر ویستت).
گرانترین پلانی پلانیش بە ناوی +Premium دەبێت و نرخی بریتیی دەبێت لە 16 دۆلار بۆ مانگێک، بەشداربوانی ئەم پلانە هەموو ئەو تایبەتمەندییانەیان دەبێت کە باسمان کرد و هیچ ڕیکلامێکیشیان لەلا دەرناکەوێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dtrAX52
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە