ئیلۆن مەسک دوو پلانی نوێی بۆ تۆڕی ئێکس ڕاگەیاند


ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئێکس (پێشووتر بە تویتەر ناسراو بوو) بەم زووانە دوو پلانی نوێی بۆ بەردەست دەبێت.
مەسک ڕایگەیاند کە نرخی یەکێکیان کەمتر دەبێت لە پلانی Premium کە نرخی 8 دۆلارە، بەڵام ڕێکلامەکان کەم ناکاتەوە. پلانەکەی دیکەش نرخی بەرزتر دەبێت، کە هەموو ڕیکلامەکان لادەبات، لەکاتێکدا پلانی Premium تەنها نیوەی ڕیکلامەکان لادەبات. بەڵام مەسک تاکو ئێستا نرخی دوو پلانەکەی ئاشکرا نەکردووە.
هەروەها سەرەتای ئەم مانگە، بەکارهێنەرێک بەناوی aaronp613 لە تۆڕەکە ئاماژەی بە چەند کۆدێک کرد کە دەرکەوتووە کۆمپانیاکە سەرقاڵی پەرەپێدانی سێ پلانی نوێیە. جیا لەوەش، پێگەی بلومبێرگ لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە تۆڕەکە سەرقاڵی تاقی کردنەوەی چەند پلانێکە بە مەبەستی زیاد کردنی داهاتی.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش، پلانێکی ساڵانەی بۆ بەشداربووە نوێیەکان ڕاگەیاند بە مەبەستی کەم کردنەوەی هەژماری ساختە و بۆت لە تۆڕەکە.
هەروەها لە سەرەتای ئەم مانگە ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە لە دوای کڕینەوەی تۆڕەکە لەلایەن ئیلۆن ماسک داهاتی ڕیکلامەکان بەردەوام دابەزیوە. بۆیە سەیر نییە کە مەسک هەنگاو بنێت بۆ زیادکردنی داهات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HvNMAEk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە