ئەمازۆن پلانی هەیە گەیاندن بە درۆن ئەنجام بدات لە ئیتاڵیا و شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا

 

ئەمازۆن چەند پلانێکی گەورەی هەیە بۆ پرۆگرامی Prime Air لە ساڵی داهاتوو کە گەیاندنی شتومەکە بە درۆن. ئەمازۆن پێشووتر ئەم خزمەتگوزارییەی تەنها لە شاری College Stationی ویلایەتی تێکساس و Lockefordی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست خستبوو. بەڵام ئێستا بەنیازە لە ساڵی داهاتوو بۆ شارێکی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی ئیتاڵیا و شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا ئەم خزمەتگوزارییە بەردەست بخات. گەیاندن بە درۆنەکان لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا و ئیتاڵیا هەریەکەیان لە شارێکەوە دەستپێدەکات پێش ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات فراوانتر بێت بۆ شاری زیاتر. کۆمپانیای ئەمازۆن ڕایگەیاندووە، لە چەند مانگی داهاتوودا ناوی ئەو شارانەی کە خزمەتگوزارییەکەی بۆ بەردەست دەبێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا بەریتانیا و ئیتاڵیا ڕادەگەیەنێت. هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند بەمشێوەیە کڕیاران بە ماوەیەکی کەمتر کاڵاکانیان بەدەست دەگات و تەواو سەلامەتە.

ئەو درۆنەی کە کاری گواستنەوەی پێدەکرێت.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/LPQBerz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە