زانیاری زیاتر دەربارەی ستریم کردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 5 بڵاو کرایەوە

سۆنی زانیاری زیاتری دەربارەی ستریم کردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 5 بڵاو کردەوە. ئێستا دەزانین کە پێویستە خێرایی ئینتەرنێتەکەت چەند بێت بۆ ئەوەی یارییەکان بە ڕوونی جیاواز کار پێ بکەین.

خێرای ئینتەرنێتی پێشنیار کراو بۆ کارپێکردنی یاری بە ڕوونی 4K پێویستە 52Mbps بێت. هەروەها خێرایی 38Mbps بۆ کارپێکردن بە ڕوونی 2K، خێرایی 23Mpbs بۆ کارپێکردنی 1080p و خێرایی 13Mpbs بۆ کارپێکردنی 720p. گەیمەران دەتوانن بە HDR یاخود SDR بە 60 هێرتز یاری بکەن.

بۆ کەمترین خێرای پێشنیار کراویش، پێویستە خێرایی ئینتەرنێتەکەت 38Mpbs بێت بۆ کارپێکردنی یارییەکان بە ڕوونی 4K و خێرایی 5Mbps بۆ کارپێکردنی 720p.

ئەو وڵاتانەی کە تایبەتمەدنییەکەی لێ بەردەست دەبێت بریتیین لە: Austria, Belgium, Bulgaria, Canada, Croatia, the Czech Republic, Denmark, Finland, France, Germany, Greece, Hungary, Ireland, Italy, Japan, Luxembourg, Malta, the Netherlands, Norway, Poland, Portugal, Republic of Cyprus, Romania, Slovakia, Slovenia, Spain, Sweden, Switzerland, United Kingdom, United States.

تایبەتمەدنییەکە بۆ بەشدار بووانی چەشنی Premium خزمەت گوزاری Playstation Plus لە ئێستادا لە ژاپۆن بەردەستە و لە ڕۆژانی 25 و 30 ئەم مانگە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8eQDnvk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە