زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 بە کامێرای لایکا و چیپسێتی سناپدراگۆن 8 نەوەی سێیەم نمایش کرا

شاومی ئەمڕۆ بۆنەیەکی لە چین بەست و زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 (شاومی 14 و شاومی 14 پرۆ) و تەلەڤزیۆنێکی زیرەکی نوێ و کاتژمێرێکی زیرەکی نمایش کرد لەگەڵ سیستەمی وەگەڕخەری HyperOS. شاومی 14 مۆبایلێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی خواستیان لە مۆبایلی ئاست بەرز و قەبارە بچووکە. ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED ـە بە قەبارەی 6.36 ئینج و درووستکراوی هاوبەشی نێوان شاومی و TCL ـە و ڕوونی 1.5K ـیە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیتە، وە پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision دەکات. لە پشتەوەیدا 3 کامێرا بە هاوبەشی لایکا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و و کامێرای گۆشە فراوان و تێلەفۆتۆش بەهەمان ڕوونیە.

بیرگەکەی لە جۆری UFS 4 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x ـە. چیپسێتی سناپدراگۆن 8 نەوەی سێیەمی لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,160 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل و 10 واتی پێچەوانەوە هەیە. وە یەکەمین مۆبایلی شاومییە کە کار بە HyperOS بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید دەکات.

دووانە بڵندگۆی ستێریۆی هەیە و پشتیگری لە Wi-Fi 7 دەکات. بڕوانامەی IP68ـی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 546 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 588 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 629 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 683 دۆلار.

هەرچی جۆری پرۆیە، ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED ـە بە قەبارەی 6.73 ئینج و درووستکراوی هاوبەشی نێوان شاومی و TCL ـە و ڕوونی 2K ـیە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیتە، وە پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision دەکات. لە پشتەوەیدا 3 کامێرا بە هاوبەشی لایکا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 8K هەیە و کامێرای گۆشە فراوان و تێلەفۆتۆش بەهەمان ڕوونیە. لەگەڵ سێڵفییەکی 32 مێگاپێکسڵی کە توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K هەیە.

بیرگەکەی لە جۆری UFS 4 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x ـە. چیپسێتی سناپدراگۆن 8 نەوەی سێیەمی لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,880 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل و 10 واتی پێچەوانەوە هەیە. وە یەکەمین مۆبایلی شاومییە کە کار بە HyperOS بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید دەکات.

دووانە بڵندگۆی ستێریۆی هەیە و پشتیگری لە Wi-Fi 7 دەکات. بڕوانامەی IP68ـی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 690 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 750 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 820 دۆلار.

هەروەها شاومی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی شاومی 14 پرۆ ڕاگەیاند کە بە تیتانیۆم ڕووپۆش کراوە و نرخی بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 888 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/u92Ydep
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە