ڕاگەیەندراوەکانی ئێکس بۆکس لە بۆنەی Xbox Showcase

شەوی ڕابردوو مایکرۆسۆفت بۆنەی Xbox Showcase بەست و کۆمەڵێك تڕەیلەری یارییەکانی پیشان دا. نزیکەی 45 خولەک باسی یاری Starfield کرا لە بۆنەکە، هەروەها یارییەکی نوێی Star Wars لە ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە و تڕەیلەری نوێی یاری Fable پیشان درا. هەروەها بژاردە و ڕەنگی نوێ بۆ کۆنسوڵی Xbox Series S لە مانگی 9ـی ئەمساڵ (لە پەڕەی فەیسبووک ئاماژەمان پێ کردووە) بەردەست دەبێت.

 

زیاتر لە 45 خولەک باسی یاری Starfield کرا

ئەو یارییەی چەند ساڵێکە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە دوادەخرێت دواجار لە ڕۆژی 6ـی مانگی 9ـی ئومساڵ بڵاودەکرێتەوە. یارییەکە هاوشێوەی یاری Skyrim بەڵام لە بۆشایی ئاسمان، زیاتر لە 1000 هەسارە لە خۆدەگرێت کە دەتوانیت سەردانیان بکەیت. هەروەها دەسكێک و کاتژمێریکی سنووردار کراوی یارییەکە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی یارییەکە بەردەست دەبێت. بێگومان هەروەکو یارییە تایبەتەکانی دیکەی ئێکس بۆکس لە یەکەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لەسەر خزمەت گوزاری Xbox Game Pass بەردەست دەبێت.

 

یەکەم تڕەیلەری یاری Fable نیشان درا

دواین بەشی یارییەکە نزیکەی 13 ساڵ پێش ئێستا بڵاو کرایەوە، بێگومانین لەوەی کە ئێستا دەبێت هەموو لایەنەکانی یارییەکە باشتر کرابێت، کاتی بڵاوکردنەوەی یارییەکە دیاری نەکراوە لە یەکەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لەسەر خزمەت گوزاری Xbox Game Pass بەردەست دەبێت.

 

کاتی بڵاوکردنەوەی یارییە نوێیەکەی Star Wars ئاشکرا کرا

یوبیسۆفت تڕەیلەری یاری Star Wars Outlwas پیشان دا و ئەمڕۆ لە بۆنەی تایبەتی خۆیان Ubisift Forward ئەزموونی یاریکردن (gamepaly) یارییەکە پیشان دەدەن، یارییەکە جیهانی کراوە (Open Word game) دەبێت و لە ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.

 

بەشی نوێی یاری Microsoft Flight Simulator بە کۆمەڵێک دۆخ و تایبەتمەندی نوێیوە ڕاگەیەندرا

لە بەشی نوێی یارییەکە چەند دۆخێکی نوێ لە خۆ دەگرێت، وەک گواستنەوەی شت و مەک، یارمەتیدانی مرۆڤەکان. هەروەها کۆمەڵێک فڕؤکەی نوێی بۆ بەردەست دەبێت. یارییەکە لە ساڵی داهاتوو لەسەر کۆنسوڵی Xbox Series S|X و کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە.

 

تڕەیلەرێکی نوێی یاری Senua’s Saga: Hellblade II پیشان درا

مایکرۆسۆفت تڕەیلەرێکی نوێی یارییەکەی پیشان دا، کە جۆرایەتی (کوالێتی) زۆر نایابە! یارییەکە لە کاتێکی نادیاری ساڵی داهاتوو بۆ Xbox Series S|X و کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە و یەکەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لەسەر خزمەت گوزاری Xbox Game Pass بەردەست دەبێت.

 

یاری Forza Motorsport لە پاییزی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە

یارییەکە زیاتر لە 500 ئۆتۆمبێل لە خۆ دەگرێت و لە ڕۆژی 10ـی مانگی 10ـی ئەمساڵ بۆ Xbox Series S|X و کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە و یەکەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لەسەر خزمەت گوزاری Xbox Game Pass بەردەست دەبێت.

from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/J9glEtA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە