مۆبایلی OnePlus Nord N30 5G نمایش کرا

 

وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Nord N30 5G نمایش کرد. چیپسێتی Snapdragon 695 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ڕامی LPDDR4x و جۆری بیرگەی UFS 2.2ی هەیە. هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی (Micro SD) دەکات تاوەکو 1 تێرابایت.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای قووڵی و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ هەیە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها نرخی بریتییە لە 299.99 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/SBunyYK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە