لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی Motorola Razr 40 Ultra، مۆتۆڕۆڵا مۆدێلی Razr 40 ـیشی نمایش کرد. کە مۆبایلێکی چەماوەی ئاست ناوەندە. ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە 6.9 ئینجە لە جۆری OLED و پانێڵی LTPO بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. هەروەها ڕوونمای دووەمی قەبارەی 1.5 ئینجە و دیزاینێکی هاوشێوەی Galaxy Z Flip 4 هەیە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە. دووانە بڵندگۆی ستێریۆ لە خۆ دەگرێت بە تایبەتمەندی Snapdragon Sound و Dolby Atmos ـەوە.
بە چیپسێتی ئاست ناوەندی Snapdragon 7 Gen 1 بەهێز کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 30 واتی وایەر و 8 واتی بێتەل لە خۆ دەگرێت.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 562 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 604 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 660 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XP59iTV
via IFTTT