ئەپڵ وەشانی macOS Sonoma بە دۆخی Game mode و زیاترەوە ڕاگەیاند


ئەپڵ دواین وەشانی ئامێرەکان ماک بە ناوی macOS Sonoma لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی 2023 ڕاگەیاند. وەشانەکە راستەوخۆ بۆ گەشەپێدەران بەردەستە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە شێوەی تاقیکاری بەردەست دەبێت و لە پاییزی ئەمساڵ بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.

 

ئێستا وێجتەکان دەتوانیت لە بەشی ئاگانامەکانەوە بهێنیتە سەر دیسکتۆپ، هەروەها دەتوانیت لە ئایفۆنەکەتەوە راستەوخۆ هاوردەیان بکەیتە ناو ماکەکەت (دەبێت هەردوو ئامێرەکە پەیوەستی هەمان ئینتەرنێت بن).

ئەپڵ هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی ماکەکان بکات بە ئامێرێکی باشتر بۆ یاریکردن، ئێستاش دۆخێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی “Game mode” بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە CPU و GPU چیپسێتەکان وەربگرێت، هەروەها کەم کردنەوەی Latency ئێرپۆدز و کۆنتڕۆڵەری ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن.

 

پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان تایبەتمەدییەکی نوێی بۆ زیاد دەبێت بە ناوی Presenter Overlay کە وادەکات کەەسەکان بکەونە پێش ناوەڕۆکەکان. وەکو لە ڤیدیۆیەکەی خوارەوە دیارە.

ئێستا وێبسایتەکان لە وێبگەڕی Safari زیاتر وەکو ئەپێکی ئاسایی سیستەمەکە کار دەکەن و پشتگیری لە ئاگانامەکان دەکەن و دەتوانیت لە بەشی Dockـیش Pinـیان بکەیت. هەروەها ئێستا وێبگەڕی Safari پشتگیری Profile دەکات کە دەتوانیت چەند هەژمارێک بۆ کارە جیاوازەکانت دروست بکەیت. هەروەها ئاسان کردنی هاوبەشی پێکردنی Passkey و Passwords لە ڕێگەی iCloud Keychain.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/WgnO7AN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە