وەشانی iPadOS 17 بە دەستکاریکردنی شاشەی قوفڵ وەکو ئایفۆنەکان و زیاتر ڕاگەیەندرا 

ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی وەشانی iPadOS 17 ڕاگەیاند. ئێستا وەکو ئایفۆن ئایپادەکانبش توانای دەستکاریکردنی پاشبنەما و شاشەی قوفڵییان هەیە.

هەروەها ئێستا شاشەی قوفڵ پشتگیری وێجتەکان دەکات. تایبەتمەندیی Stage Manager باشتر کراوە کە ئێستا بەکارھێنەر دەتوانێت چەند ئەپێک لە  یەک کاتدا کار پێ بکات.

 

هەروەها هێنانی ئەپی Health، بۆ ئایپادەکان. هەروەها PDFـی لەگەڵ ئەپی Notes تێهەڵکێش کرد.

وەشانەکە لە ئەمڕۆوە بە شێوەی پێشبینین بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت، هەروەها وەشانی تاقیکاری گشتی لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، وە وەشانی جێگیر بڵاو کردنەوەی دەکەوێتە ئەم پاییزە، بەردەست دەبێت بۆ iPad نەوەی شەشەم و دواتر، ئایپاد ئێیەری 3 و دواتر و نئایپاد مینی نەوەی 5 دواتر و نەوەی دووەمی مۆدێلی 12.9 ئینجی ئایپاد پرۆ و هەموو نەوەکانی ئایپاد پرۆی مۆدێلی 11 ئینج.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7LnxW3U
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە