ئەپڵ وەشانی iOS 17 بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاند

ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی 2023 وەشانی iOS 17 ڕاگەیاند کە لە پاییزی بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران.

 

ئەپڵ ئەپی Phones نوێکردەوە و ئێستا دەتوانیت وێنە و ئاڤەتار بۆ کەسەکان دابنێیت. هەروەها ئێستا دەتوانیت نامە دەنگییەکان بە دەقی نوسراو (Transcript) ببینیت و پێش وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان نامە بۆ کەسی بەرامبەر بنێریت بە دەقی نوسراو.

هەروەها دەتوانیت شوێنەکەت لەگەڵ هاوڕێی و ئەندامانی خێزانەکەت بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاوبەشی پێ بکەیت بۆ ئاگاداربوونیان لێت. هەروەها ئەپی Apple Maps پشتگیری نەخشەی دەرهێڵ (Offline) دەکات. هەروەها پەیوەندییەکانی ئەپی FaceTime لە رێگەی Apple TV ئەنجام بدەیت.

 

ئێستا دەتوانیت هەر وێنەیەک یان وێنە جوڵاوەکان (Live Image) بکەیت بە ئیمۆجی و ستیکەری جوڵاو.

هەروەها تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ Airdrop زیادکرا بەناوی NameDrop کە دەتوانیت ژمارەی تەلەفۆن هاوبەشی پێ بکەیت بە نزیکردنەوەی ئایفۆنەکان لە یەکتری، هەروەها لە نێوان ئایفۆن و کاتژمێرەکانی ئەپڵیش کاردەکات. هەروەها لە کاتی ناردنی فایلی قەبارە گەورە لە رێگەی Airdrop پرۆسەی دابەزاندنی فایلەکە بەردەوام دەبێت لە کاتی دەرچوون لە مەودای دیاریکراو.

 

ئەپڵ تەختەکلیلەکەشی نوێکردەو بە باشتر کردنی ڕاست کردنەوەی هەڵەی ڕێزمانی (Autocorrect) و زیاتر.

 

ئەپێکی نوی بە ناوی Journal ڕاگەیەندرا کە دەتوانیت یادنامەکاتنی تێدا بنووسیت و وێنە و میوزیک و چەندین شتی دیکەی تێدا تۆمار بکەیت.

دۆخی StandBy ڕاگەیەندرا کە دەتوانیت ئایفۆنەکەت بە شێوەی لاتەنیشت کار پێ بکەیت. کە لە ڕێکەیەوە وێنە و کاتژمێر و بەروار و ئاکامەکان و وێجتەکان و چەندین شتی دیکە پیشان دەدرێت. هەروەها ئێستا دەتوانیت تەنها بە وتنی “Siri” یاریدەدەری کەسی سەیری چالاک بکەیت.

وەشانی iOS 17 بۆ مۆبایلی iPhone XS و سەروونر گونجاوە و لە پایزی ئەمساڵ بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/S48gWTX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە