ئەپڵ هێدسێتی Apple Vision Pro بە نرخی دەستپێکی 3,499 دۆلار نمایش کرد

دوای چەندین ساڵ لە هەواڵی دزەپێکراو لە کۆتاییدا ئەپڵ هێدسێتەکەی نمایش کرد. دەنگۆکان ڕاست بوون کە باسیان لەوە دەکرد خاوەنی پاترییەکی جیاکراوە دەبێت و دەتوانرێت لە ڕێگای فرمانی دەنگی و لەمس کۆنتڕۆڵی بکەیت. هێدسێتەکە لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو بە نرخی 3,499 دۆلار بەردەست دەبێت.

هێدسێتەکە کار بە سیستەمی VisionOS دەکات کە بە تایبەتی بۆی دروست کراوە، هەروەها پشتگیری لەو ئێکسسواراتانە دەکات کە لەڕێگەی بلەتوزەوە پەیوەست دەکرێن، وەک Magic Keyboard و Magic Trackpad کە لەڕێگەیەوە دەتوانیت لە ناو هێدسێتەکەوە کار بە ماکەکەت بکەیت.

هێدسێتەکە بەشی پێشەوەی لە شووشە دورست کراوە و چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە. 5 هەستەوەر و 12 کامێرا و 6 مایک لە خۆ دەگرێت. هەروەه ڕوونی ڕوونماکانی 4K و لەرێگەی پانکەوەە سارد دەکرێتەوە.

 

پاترییەکەی دەرەکی هەیە کە بەرگەی دوو کاتژمێر بەکارهێنان دەگرێت. بە چیپسێتی M2 بەهێز کراوە، هەروەها چیپسێتی R1 تایبەت بە هەستەوەرەکان.

دەتوانیت وێنەی سێ ڕەهەندی بچرکێنێت و سەیری فیلمە سێ ڕەهەندییەکان بکەیت لە ڕێگەی هێدسێتەکەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9jYKxJq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە