بە فەرمی مۆبایلی Xiaomi Civi 3 بە چیپسێتی Dimensity 8200 Ultra و دووانە کامێرای سێڵفی نمایش کرا

 

وەک پێشبینی دەکرا، ئەمڕۆ شاومی نوێترین مۆبایلی بە ناوی Xiaomi Civi 3 نمایش کرد. چیپسێتی Dimensity 8200 Ultra لەسەر جێگیر کراوە کە هەمان تایبەتمەندییەکانی Dimensity 8200 هەیە بەڵام ISP دەستکاری کراوە لە لایەن شاومی و میدیاتێکەوە.

وەکو مۆدێلی پێشووی، دووانە کامێرای 32 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت بەڵام ڕووناککەرەوەی LED لە سەرەوەدا. بەڵام بە دوو جیاوازی سەرەکی، گۆشەی کامێرای گۆشە فراوان زیاد کراوە بۆ 100 پلە و کامێرای سەرەکی سێڵفی توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی OIS بۆ دژە لەرزین، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان و ماکرۆ بە ڕوونییەکانی8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵ. ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت کە بە پارێزەری Gorilla glass 5 ڕووپۆش کراوە و بەرزترین ڕووناکی دەگاتە 1,500 نیت.

جۆری ڕامی لە جۆری LPDDR5X و جۆری بیرگەی UFS 3.1 ـە، پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67ی هەیە. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 353 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 424 دۆلار

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iSWBFRE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە