مۆبایلی Sony Xperia 10 V هەستەوەرێکی گەورەتری کامێرا لە خۆ دەگرێت و کێشی کەمترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی

 

لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلی ئاست بەرزی Sony Xperia 1 V، سۆنی مۆبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندیشی نمایش کرد بە ناوی Sony Xperia 10 V. مۆبایلەکە دەبێتە سووکترین مۆبایل کە پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ بگرێت و کێشی تەنها 159 گرامە.

 

چیپسێتی Snapdragon 695 لەسەر جێگیر کراوە و پێشەوەی بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و پاش و لاتەنیشتی پلاستیکە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت (لە خۆیدا ئەمە نا ئومێدییە بۆ ساڵی 2023).

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی OIS و کامێرای دووەم و سێیەمی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و تێلەفۆتۆ. بڕوانامەی IP65/68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و دەرچەی جاک و بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت.

 

نرخی مۆبایلەکە لە ئەورووپا 449 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و لە ناوەڕاستی مانگی 6 دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/26rCIDJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە