ڕێدمی کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 Liteـی بەهەمان دیزاینی Apple Watch نمایش کرد

شاومی کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 Lite بە بێدەنگی نمایش کرد کە دیزاینەکەی هاوشێوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watchـە.

 

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 1.83 ئینج. پێوانی ترپەی دڵ و پێوانی ئۆکسجینی خوێن و چاودێری خەوتن لە خۆ دەگرێت، هەروەها 100 جۆری وەرزشی هەیە، توانای ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنیشی هەیە.

 

خاوەن بڕوانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو و خۆڵ تۆز، توانای بەرگەگرتنی 12 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاسایی و 8 بەکارهێنانی قورسی هەیە. نرخەکەی بریتییە لە 37 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Rg36CIX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە