مۆبایلی Redmi Note 12T Pro بە چیپسێتی Dimensity 8200 Ultra و ڕوونمای 144 هێرتز نمایش کرا

رێدمی ئەمرۆ مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی رێدمی نۆت 12 بە ناوی Redmi Note 12T Pro نمایش کرد. بە چیپسێتی Dimensity 8200 Ultra بەهێز کراوە کە هەفتەی ڕابردوو لەسەر مۆبایلی Xiaomi Civi 3 جێگیر کرابوو. ڕوونماکەی لە جۆری LCDـییە بە قەبارەی 6.51 ئینج و بە ڕوونی +FHD تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ.

ڕامی جۆری LPPDR5 و بیرگەی جۆری UFS 3.1ـە، پاترییەکەی قەبارەی 5,080 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات. نرخ و کات بەردەست بوونی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/WVYKiA7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە