بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Poco F5 نمایشکرا

وا بڕیارە سبەینێ پۆکۆ بۆنە ببەستێت و زنجیرە مۆبایلی Poco F5 بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش بکات، بەڵام ئەمرۆ لە وێبسایتی لقی وڵاتی ئیماراتی کۆمپانیاکە تەواوی تایبەمەندی و وێنەی زنجیرەکە ئاشکرا کران، تەنها نرخەکەی نەبێت کە ئەویش سبەینێ لە بۆنەکەدا دەیزانین.

 

Poco F5 Pro

مۆبایلەکە وەشانی جیهانی مۆبایلی Redmi K60 تەنها ئەوە نەبێت کە قەبارەی پاترییەکەی بچووکترە. ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە لە جۆری AMOLED و بەڕوونی +WQHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای دەست لێدانی 480 هێرتز، هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی جێگر کراوە و بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە.

لە بەشی پشتەوە مۆبایلەکە سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری (OV64B) و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و 2 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای ماکرۆ، هەروەها کامێراکان پشتگیری لە تایبەتمەندی OIS و EISـیش دەکەن. هەروەها کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیراوە بە ڕوونی 16 مێگاپیکسڵ.

 

ژوررێکی هەڵمینی بە قەبارەی 5,000mm لە خۆدەگرێت کە بەراورد بە نەوەکانی پێشووتری زنجیرەی F بە ڕێژەی %15 پلەی گەرمی مۆبایلەکە نزم دەکاتەوە. قەبارەی پاترییەکەی 5,160 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

Poco F5

برا بچووکەکەش چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمی لەسەر جێگیر کراوە بەڵام ئاست نزمترە کە Snapdragon 7+ Gen 2. ڕوونماکەی لەجۆری AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج و بە ڕوونی 1080 پیکسڵ.

 

سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت بەڵام دیاری نەکراون کە چ جۆرێکن، بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و 12 مێگاپیکسڵ و 2 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بەڕوونی 16 مێگاپیکسڵ. قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gkHaYij
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە