بەفەرمی مۆبایلی چەماوەی Pixel Fold نمایش کرا

بەفەرمی ئەمرۆ گووگڵ لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی گووگڵ، کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد، مۆبایلی چەماوەی Pixel Foldـیش یەکێک بوو لە بەرهەمەکان.

 

ڕوونما بچووکەکەی قەبارەی 5.5 ئینجە، هەرچی ڕوونما گەورەکەیە قەبارەی 7.6 ئینجە، هەردوو ڕوونماکە لەجۆری OLEDـن و تێکڕای نوێ بوونەوەیان 120 هێرتز، ڕوونی ڕوونما بچوکەکە 1080*2092 پیکسڵە و ڕوونی ڕوونما گەورەکەش 2208*1840 پیکسڵە، هەروەها هەردوو ڕوونماکە دەتوانن لە یەک کاتدا پێکەوە کار بکەن.

مۆبایلەکە چیپسێتی Tensor G2 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها بە ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەدەست دەبێت. پاتری مۆبایلەکە 4,800 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێ تەلیش دەکات.

 

هەردوو ڕوونماکە کامێرای سێڵفییەکانیان ڕوونی 8.3 مێگاپیکسڵە، هەروەها لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندی OIS، کامێرای گۆشە فراوان و تێلەفۆکەش لە ڕوونی 10.8 مێگاپیکسڵ.

مۆبایلەکە توانای زیاتر 200,000 جار چەمانەوەی هەیە، هەروەها بڕوانامەی IPX8ـی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. مۆبایلەکە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Android 13 دەکات و پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
نرخی مۆبایلەکە 1,799 دۆلار دەبێت، ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت لە کۆگاکان.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uRcB9GQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە