بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 10 نمایش کرا

بەفەرمی ئەمرۆ ئۆپۆ زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 10 لە چین نمایش کرد، کە لە جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ و جۆری پرۆ پڵەس.

 

+OPPO Reno 10 Pro

چەشنی مۆبایلەکە سەرو ئاست مامناوەندە (Upper-Midrange) چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها چیپسێتی MariSilicon X NPU لەسەر جێگیر کراوە کە تایبەتە بە وێنە گرتن. ڕوونماکەی لە جۆری OLEDـە بە قەبارەی 6.74 ئینج و بە ڕوونی 1240*2772 پیکسڵ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز.

لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و توانای سێ هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و پشتگیری لە OIS دەکات و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ. هەروەها کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیراوە بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

پاترییەکەی قەبارەی 4,700 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو بە نرخی دەستپێکی 610 دۆلار بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

OPPO Reno 10 Pro

جۆری برۆ لە ڕووی دیزاین و ڕوونماوە تەواو لە جۆری پرۆ پڵەس دەچێت، بەڵام چیپسێتی Dimensity 8200 لەسەر جێگیر کراوە و هەمان چیپسێتی MariSilicon X NPU تایبەت بە وێنە گرتنی لەسەر جێگیر کراوە.

ڕوونماکەی بەهەمان شێوەی جۆری پرۆ قەبارەکەی 6.74 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 1240*2772 پیکسڵ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە.

 

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و پشتگیری لە OIS دەکات، کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ و توانای دوو هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4,600 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 410 دۆلار دەبێت و لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

 

OPPO Reno 10

دواین مۆبایل و ئاست نزمترین مۆبایلە لە زنجیرەکە، ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1080p و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 778G لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی جۆری LPDDR5 و بیرگەی جۆری UFS 3.1ـە.

 

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ و توانای دوو هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ. هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

پاترییەکەی قەبارەی 4,600 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات، توانای هەیە نیوەی پاترییەکە تەنها بە 11 خولەک و تەواوی پاترییەکە بە 29 خولەک بە تەواوی بارگاوی بکاتەوە. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 350 دۆلارە لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

 

لەلایەن سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بە کەی ئای تی ئێن ڕاگەیەندنراوە کە چاوەڕوان دەکرێت زنجیرە مۆبایلەکە لە مانگی حەوتی ئەمساڵ لە بازاڕەکانی عێراقیش بەردەست ببێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ajKQP3h
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە