ئۆپۆ بە فەرمی وادەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Oppo مۆبایلی Oppo Reno 10ی بۆ بازاڕەکانی چین ڕاگەیاند، ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکە لە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەبێت کاتژمێر 9:30 بەیانی. زنجیرەکە سێ جۆری ئاسایی و پرۆ و پرۆ پڵەس لە خۆ دەگرێت. جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 778G و جۆری پرۆ چیپسێتی Dimensity 8200 و جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر دەکرێت.
تایبەتمەندییەکانی جۆری ئاسایی بریتی دەبن لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری OLEDی چەماوە بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ دەبێت و سێ کامێرا لە پشتەوەی لە خۆ دەگرێت، سەرەکییەکان بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.
چیپسێتی Snapdragon 778G لەسەر جێگیر دەکرێت و پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات لە خۆ دەگرێت.
هەرچی جۆری پرۆیە، تایبەتمەندییەکانی بریتی دەبن کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ سێ کامێرای پشتەوە، سەرەکییەکان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.
چیپسێتی Dimensity 8200 لەسەر جێگیر دەکرێت و پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە خۆ دەگرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kZgxoR9
via IFTTT