ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی مامناوەندی A بە ناوی Oppo A98 5G لە مالیزیا نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 695 لەسەر جێگیر کراوە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆی 2 مێگاپێکسڵی و کامێرای مایکرۆلێنزی 2 مێگاپێکسڵی بۆ 40 هێندە نزیککردنەوە لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفیشی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.
خاوەندارێتی لە پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات دەکات و نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 315 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ulDFTpZ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..