سامسۆنگ ڕووکاری One UI 5 Watchی ڕاگەیاند

 

سامسۆنگ نوێترین ڕووکاری بەکارهێنەر و سیستەمی خۆی بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی بە ناوی One UI 5 Watch ڕاگەیاند. بە باشتر کردنی لە سێ لایەنی سەرەکییەوە کە بریتین لە چاودێری کردنی خەو، چاودێری کردنی چالاکی، سەلامەتی بەکارهێنەر.

 

ڕووکارێکی نوێ بۆ چاودێری کردنی خەو بەردەست دەبێت لەگەڵ ئەم ڕووکارەدا، کە یارمەتی خەوێکی باشتر دەدات بە چاودێری کردنی ئۆکسجینی نێو خوێن و کاتژمێرەکانی پرخەپرخ. هەروەها تایبەتمەندی Sleep Coaching بۆ دیاری کردنی خووەکانی خەوتن. هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ ئامێرەکانی SmartThings باشتر کراوە بۆ کوژاندنەوەیان لە لایەن کاتژمێرەکەوە هەر کە کاتژمێرەکە درکی بە خەوتنی بەکارهێنەر کرد.

هەروەها تایبەتمەندی نوێی بۆ چاودێری کردنی لەش جوانی بۆ زیاد کراوە. کە بریتییە لە ڕێکخستنی لێدانی دڵ بە پێی کەسی وەرزشکار لە کاتی وەرزش کردن بە دیاری کردنی ناوچەکانی خۆ گەرم کردن، سووتاندنی چەوری، کاردیۆ، ڕاهێنانی قورس، زۆرترین توانا.

هەروەها لە لایەنی سەلامەتی بەکارهێنەریشەوە گۆڕانکاری گرنگ کراون، وەک پەیوەندی کردن بە لایەنی پەیوەندیدار لە کاتی ڕووداودا(SOS)، توانای دیاری کردنی کەوتن و پەیوەندی کردن بە لایەنی پەیوەندیدار، دەست گەشتن بە زانیاری پزیشکی بەکارهێنەر بۆ دیاری کردنی باشترینەکان لە لایەنەکانی دیکەدا.

سامسۆنگ لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە شێوەی تاقیکاری وەشانی ڕووکارەکە بەردەست دەخات بۆ هەر یەکە لە بەکارهێنەرانی کاتژمێرەکانی Galaxy Watch 4, Galaxy Watch 4 Classic, Galaxy Watch 5, Galaxy Watch 5 Pro.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/e41oWwJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە