بۆتی My AI لە سناپ چات چییە و بۆچی بەکار دێت؟

 

لەم دواییەدا بۆتی My AIی سناپ چات هەواڵەکانی تەنیوە بە درووستکردنی زۆرترین دەنگۆ و زانیاری لەسەری، ئەمڕۆ ئێمە تەواوی زانیارییە ڕاست و درووستەکان دەربارەی بۆتەکە بۆ ئێوە ئاشکرا دەکەین.

 

پێش هەموو شتێک بۆتی My AI چییە؟ بۆتی My AI چات بۆتێکە کە لە ئێستادا بۆ سناپ چات بەردەستە. دەتوانیت وەک کەسێکی ئاسایی گفتوگۆ لەگەڵ ئەم بۆتە بکەیت و ئەویش چەندین زانیاریت پێشکەش بکات، بۆ نموونە چ دیارییەک بۆ ڕۆژی لە دایک بوونی باشترین هاوڕێم گونجاوە؟

یارمەتی لە پلاندانان بۆ گەشتێک، پێشنیار کردنی ژەمی ئێوارە و زیاتریش.

 

سناپ چات دەڵێت ئێمە بەردەوام کار دەکەین بۆ باشتر کردنی بۆتەکە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە لەوانەیە وەڵامەکانی بۆتەکە ناوەڕۆکی لایەنگری، هەڵە، زیانبەخش، یان چەواشەکارانە لە خۆ بگرێت، وە لەبەر ئەوەی My AI بۆتە نەوەک مرۆڤ، بۆیە پێویستە تۆ وەڵامەکانی بۆتەکە بپشکنیت(چێک بکەیت). وە نابێت زانیاری هەستیار یاخوود نهێنی هاوبەشی پێ بکەیت.

 

ئەم بۆتە بنچینە کراوە لەسەر Chat GPTی کۆمپانیای Open AI. پرسیاڕێکی دیکە بریتییە لەوەی گفتوگۆکانم بۆ چەند کاتژمێر هەڵدەگرێت؟

جیاواز لە کەسێکی ئاسایی کە دەتوانیت تاوەکو 24 کاتژمێر گفتوگۆکان بهێڵیتەوە، ئەم بۆتە هەموو گفتوگۆکان دەهێڵێتەوە تاوەکو خۆت دەیانسڕیتەوە.

 

چۆن دەیتاکانم بسڕمەوە؟

دەتوانیت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو ناوەڕۆکە بسڕیتەوە کە بۆ My AI ناردووتە لە بەشی چاتەکاندا، بەڵام ئەگەر لە 24 کاتژمێر تێپەڕی کرد دەبێت ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر:

 

1- کرتە لە وێنۆچکەی پرۆفایڵەکەت بکە و کرتە لە ⚙ بکە و پاشان بڕۆ بەشی Settings.

 

2- وەرە خوارەوە و بەشی “Privacy Controls” بکە.

 

3- کرتە لە ‘Clear Data’ بکە.

 

4- کرتە لە ‘Clear My AI Data’ بکە و پاشان Confirm بکە.

 

نابێت ئەم بۆتە بۆچی بەکار بهێنم؟

 

بۆتەکە بەکار مەهێنە بۆ درووستکردنی ناوەڕۆکی سیاسی، سێکسی، فریودەر و هەراسانکەر، سپام، توندوتیژی، بازرگانی کردن بە مرۆڤ و زیاتریش… هەروەها پێویستە خۆت بە دوور بگریت لە هاوبەشی پێکردنی زانیاری نهێنی و هەستیار لەگەڵ بۆتەکە.

 

چ دەیتایەک لەگەڵ بۆتەکە هاوبەشی دەکرێت و چۆن بەکار دەهێندرێت؟

 

ئەو ناوەڕۆکەی هاوبەشی پێ دەکرێت لەگەڵ بۆتەکە، لەوانە شوێن(Location) ئەگەر پێشووتر هاوبەشیت پێکردبێت لەگەڵ سناپ چات، لە لایەن بۆتەکە بەکار دەهێنرێت بۆ پێشکەش کردنی وەڵامی پەیوەندیدار و بەسوود بۆ داواکارییەکانتان، بۆ نموونە پێشنیار کردنی شوێنێکی نزیک لە خۆت. لەوانەشە لە لایەن سناپەوە بەکار بهێندرێت بۆ باشتر کردنی بەرهەمەکە.

 

چۆن دەتوانیت بۆتەکە Unpin بکەیت(واتە لە لیستی چاتەکاندا نەیهێڵیت)؟

لە ئێستادا ئەم بژاردەیە بۆ بەشداربووی ئاسایی بەردەست نییە، تەنها بەشدار بووی سناپ چات پڵەس ئەم توانایەی هەیە و دەتوانێت ئەم بۆتە Unpinned بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3JCZUQL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە