بە فەرمی مۆبایلی Motorola Edge Plus نمایش کرا

 

مۆتۆڕۆڵا لە کۆتاییدا فلاگشیپی نوێی خۆی لە ئەمریکا نمایش کرد. Motorola Edge Plus بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 و ڕوونمای 165 هێرتز بۆ ڕکابەرەکانی مۆبایلەکە ئاست بەرزەکانی کۆمپانیاکانی دیکە.

 

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز لە خۆ دەگرێت و و پشتیگری HDR10+ و Dolby Vision دەکات. لەگەڵ کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 60 مێگاپێکسڵ کە توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای پۆرترەیت بۆ 2 هێندە نزیککردنەوە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 68 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل و 5 واتی پێچەوانەوەی لەسەر جێگیر کراوە.

پشتگیری لە 3 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش دەکات و پارێزەری Gorilla Glass Victus لە پێش و پاشی هەیە و بڕوانامەی IP68ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە ئەمریکا بریتییە لە 800 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/o5BzqlW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە