بەفەرمی مۆبایلی Motorola Edge 40 بە کامێرای 50 مێگاپیکسڵی و زیاترەوە نمایش کرا

مۆتۆڕۆلا کۆتا ئەندامی لە زنجیرە مۆبایلی Motorola Edge 40 نمایش کرد.

چیپسێتی Dimensity 8020 کۆمپانیای میدیاتێکی لەسەر جێگیرگراوە و 8 گێگابایت ڕام لەجۆری LPPDR4X و 256 گێگابایت بیرگە لەجۆری UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت.

مۆبایلەکە قەبارەی ڕوونماکەی 6.55 ئینجە لە جۆری OLED و بە ڕوونی 1080*2400 پیکسڵ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و تێکرایی دەست لێدانی 360 هێرتز و پشتگیری لە +HDR10 دەکات بە پانێڵی bit-8 و لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندی Macro Vision، هەرچی کامێرای سێڵفییەکەیەتی ڕوونییەکەی 32 مێگاپیکسڵە بە تایبەتمەندی Autofocusing.

مۆبایلەکە پاترییەکەی قەبارەی 4,400 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 68 وات لە ڕێگەی وایەر و 15 وات لە ڕێگەی بێ تەل. بڵندگۆی ستێریۆ لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە Dolby Atmos دەکات. نرخی دەتسپێکی مۆبایلەکە 550 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/g8EA1vh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە