سێیەم نەوەی Moto G Stylus 5G بە هەندێک گۆڕانکاری و نرخی 100 دۆلار کەمتر بەردەست دەبێت

 

کۆمپانیای مۆتۆڕۆڵا زۆر سەرکەوتوو نەبووە لە مۆبایلە ئاست ناوەندەکانیدا، بەڵام لە هەوڵەکانی ناوەستێت و نوێترین مۆبایلی ئاست ناوەندی بە ناوی Moto G Stylus 5G کە سێیەمین نەوەی مۆبایلەکەیە، نمایش کرد. نرخی 399 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها گۆڕانکاری تێدا کراوە، وەک ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی، چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 1، باشتر کردنی کامێرای دواوە.

 

وەشانی ئەمساڵی مۆبایلەکە قەبارەیەکی بچووکتری ڕوونمای 6.6 ئینجی هەیە لە کاتێکدا ساڵی پار 6.8 ئینج بوو، هەروەها ڕوونی 1080 پێکسڵە و لە جۆری IPS LCD ـیە بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز.

کامێرایەکی نوێی 50 مێگاپێکسڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت، بەڵام تایبەتمەندی OIS بۆ دژە لەرزین لەدەست داوە. لەگەڵ ئەوەدا گۆڕانکارییەکی باش کراوە، دوو کامێرای ماکرۆ و قووڵی کە سوودێکی وایان نەبوو، گۆڕدراون بە کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.

 

خاڵێکی دیکەی باشی مۆبایلەکە بریتییە لە هێشتنەوەی دەرچەی هێدفۆن جاک تاوەکو ئێستا، هەروەها لە خۆ گرتنی بڵندگۆی ستێریۆ. خاڵێکی لاواز و دیاری مۆبایلەکە بریتییە لە پشتگیری کردنی لە لایەن مۆتۆڕۆڵاوە بۆ تەنها یەک نوێکردنەوەی ئەندرۆید و سێ ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە.

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 20 وات لە خۆ دەگرێت و لە ڕۆژی 2ی مانگی داهاتووەوە لە ئەمریکا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cS4WnMG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە