مایکرۆسۆفت چاتبۆتی Microsoft Bing بە چەند تایبەتمەندییەکی ناوازەوە نوێکردەوە

ئەمرۆ مایکرۆسۆفت نوێکارییەکی گەورەی بۆ بۆتی Bing Chat بەردەست خست کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی زۆر باشی بۆ چاتبۆتەکە زیاد دەکات، وەک وەڵامدانەوە لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆ، حجز کردنی ڕێستۆرانت (لەو بڕوایەدا نیم ئێمە سوود لەم تایبەتمەندییە ببینین)، هەروەها زیادکردنی بەشی History بۆ چاتبۆتەکە.

یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکان بریتییە لەوەی بۆتەکە دەتوانێت ئەرکەکانت بۆ ڕاپەرێنێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات بچیتە پەڕەیەکی دیکە، بۆ نموونە ئەگەر ویستت ڕێستۆرانتێک حجز بکەیت، ئەوا بۆتەکە یارمەتی دەرت دەبێت لە هەڵبژاردنی گونجاوترین کات بە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بپچتە پەڕەیەکی دیکە.

یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکان بریتییە پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆ لە وەڵامەکاندا بۆ ئەوەی وەڵامەکان ڕوونتر دەربکەون، هەروەها دەتوانیت داوای وێنە و ڤیدیۆی شوێن و ئاژەڵ و کەل و پەلی لێ بکەیت. مایکرۆسۆفت ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا بۆتەکە پشتگیری زیاتر لە 100 زمان دەکات بۆ دروستکردنی وێنە.

یەکێک لە داواکراوترین تایبەتمەندییەکان بریتییە لە زیادکردنی بەشی History، کە ڕێگەت پێ دەدات بگەڕێتەوە سەر ئەو گفتوگۆیانەی کە ئەنجامت داوە لەگەڵ چاتبۆتەکە، هەروەها مایکرۆسۆفت پلانی وایە لە داهاتوودا بژاردەی هاوبەشی پێکردن و ناردنی ناوەڕۆکی گفتوگۆکان بەردەست بخات یان ڕاستەوخۆ لە تویتەر بڵاوی بکەیتەوە یان زیادی بکەیت بۆ فایلێکی Microsoft Word.

کۆتا تایبەتمەندیش بریتییە لەوەی کە لە کاتی کردنەوەی ئەو لینکانەی کە چاتبۆتەکە بۆت پێشنیار دەکات ئەوا ڕاستەوخۆ پەڕەیەکی نوێ ناکرێتەوە بەڵکو بۆتەکە دەڕواتە لاتەنیشت (Sidebar) و لینکەکە لە هەمان پەڕە دەکرێتەوە.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Vu042s6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە