بە فەرمی چیپسێتی MediaTek Dimensity 8050 ڕاگەیاندرا

 

میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 8050 نمایش کرد کە لە ناودا نوێیە بەڵام هاوشێوەیە لەگەڵ هەردوو چیپسێتی Dimensity 1200 و Dimensity 1300.

 

قەبارەی 6 نانۆمەترییە لەگەڵ مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەم و 8 ناووکی هەیە. 4 ناووکی سەرەکی Cortex-A78 هەیە و 4 ناووکی Cortex-A55 لە خۆ دەگرێت. کە سەرەکییەکەیان خێرایی 3.0 گێگاهێرتزە و 3 دانەیان خێرایی 2.6 گێگاهێرتز و 4 دانەکەی دیکەیان خێرایی 1.5 گێگاهێرتزە.

 

پشتگیری لە ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x و پشتگیری لە بیرگەی جۆری UFS 3.1 دەکات. پشتگیری لە ڤیدیۆ تۆمار کردن بە ڕوونی 4K دەکات و پشتگیری لە ڕوونی ڕوونمای 2520×1080 و تێکڕای نوێ بوونەوەی 168 هێرتز دەکات.

 

هەروەها ISP ـیەکەی پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپێکسڵ دەکات. چیپسێتەکە یەکەمین مۆبایل لەسەر مۆبایلی Tecno Camon 20 Premier 5G جێگیر کراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XpmOGZU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە