بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی iQOO Neo 8 نمایش کرا

 

براندی iQOO بۆنەیەکی گەورەی لە چین ساز کرد و زنجیرە مۆبایلی iQOO Neo 8 نمایش کرد. زنجیرەکە جۆری ئاسایی و پرۆن، جۆری پرۆ چیپسێتی Mediatek Dimensity 9200 Plusی لەسەر جێگیر کراوە. پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات و جۆری بیرگەی UFS 4.0 و جۆری LPDDR5x ـە. جۆری ئاسایی بە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 بەهێز کراوە و جۆری بیرگەی UFS 3.1 و جۆری LPDDR5 ـە.

 

هەردوو مۆبایلەکە هەمان ڕوونما لە خۆ دەگرن، بە قەبارەی 6.78 ئینج لە جۆری AMOLED و ڕوونی 1260×2800 و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرن. جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX 866 و تایبەتمەندی OIS و کامێرای دووەمی گۆشە فراوانە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.

جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی هەمان ڕوونییە بەڵام بە هەستەوەری Samsung GN5 و پشتگیری کردنی OIS، هەروەها کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.

 

هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرن. نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 325 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 410 دۆلار، هەروەها نرخی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 440 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 582 دۆلار.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/J5EyrdD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە