بە فەرمی مۆبایلی Huawei Nova 11i بە ڕوونمای 90 هێرتز و زیاترەوە نمایش کرا

 

هواوەی مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی هواوەی نۆڤا 11 نمایش کرد بە ناوی Huawei Nova 11i. مۆبایلەکانی دیکە پشتگیرییان لە تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G) دەکرد بەڵام ئەم جۆرەیان پشتگیری تەنها لە تۆڕی نەوەی چوارەم (4G) دەکات.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 40 وات هەیە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و کامێراکانی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵن بۆ کامێرای سەرەکی و قووڵی.

 

بە دوو ڕەنگی جیاواز و نرخی 320 دۆلار لە ئێستادا بەردەستە لە بازاڕەکانی باشووری ئەفریقا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AyEV0bw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە