زنجیرە مۆبایلی Honor 90 بە کامێرای 200 مێگاپیکسڵی و زیاترەوە نمایش کرا

بەفەرمی ئەمرۆ ئۆنەر لە چین زنجیرە مۆبایلی Honor 90 نمایش کرد، کە لە جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ پێکدێت. جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە.

جۆری پرۆ ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینجە لە جۆری AMOLEDـە بە تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و بە ڕوونی 2700*1224 پیکسڵ و بەرزترین ڕووناکی دەگاتە 1,000 نیت.

 

جۆری ئاسایی ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری OLED و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و بە ڕوونی 2664*1200 پیکسڵ و بەرزترین ڕووناکی دەگاتە 1,600 نیت.

جۆری پرۆ دووانە کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت، سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ. هەروەها لە بەشی پشتەوەی سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 200 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری ISOCELL HP3 و دوو کامێراکەی دیکەش گۆشە فراوان و تێلەفۆتۆیە بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و 32 مێگاپیکسڵ.

 

جۆری ئاسایی کامێرای سیڵفییەکەی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە، هەروەها کامێرای سەرەکی بەڕوونی 200 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

هەردوو مۆبایلەکە قەبارەی پاترییەکانیان 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە، جۆری پرۆ بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات و جۆری ئاسایی بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات.

 

نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ 465 دۆلارە و 355 دۆلاربش بۆ جۆری ئاسایی. بە زووانەش لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RrH9SBa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە