بە فەرمی مۆبایلی Google Pixel 7a بە ڕوونمای 90 هێرتز و زیاترەوە نمایش کرا

 

گووگڵ لە کۆتاییدا کۆنگرەی Google I/O 2023ی ڕێک خست و نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش کرد. لە نێویاندا مۆبایلی Google Pixel 7a.

 

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و چڕی 429 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا لە خۆ دەگرێت، کە ئەمەش باشتر کردنێکە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی کە ڕوونماکەی 60 هێرتز بوو. پێشەوەی بە شووشەی پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراوە و چوارچێوەی ئەلەمنیۆمە و پشتەوەی پلاستیکە.

چیپسێتی Google Tensor G2 لەسەر جێگیر کراوە لە کاتێکدا نەوەی پێش خۆی Google Tensor بوو. هەروەها جۆری بیرگەی UFS 3.1 و ڕامی LPDDR4X ـە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و تۆمارکردنی ڤیدیۆ تاوەکو ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. چەندین تایبەتمەندی ناوازە لە خۆ دەگرێت هاوشێوەی Night Sight بۆ باشتر کردنی چرکاندنی وێنە لە شەودا، Magic Eraser بۆ لابردنی تەنێک لە وێنەیەکدا بە ئاسانی، Photo Unblur بۆ کەم کردنەوەی لێڵی(تەڵخی) وێنەیەک.

کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و توانای هەیە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات. هەروەها بڵندگۆی Stereoی هەیە و هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما خاوەندارێتی دەکات.

 

پشتگیری لە eSIM دەکات و بڕوانامەی IP67ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. گووگڵ دەڵێت ئێستا ئامێرەکانی گووگڵ پێکسڵ وەک مۆبایل و تابلێت و کاتژمێرە زیرەکەکان زۆر باشتر پێکەوە کار دەکەن.

پاترییەکی قەبارە 4,385 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 20 واتی وایەر و 18 واتی بێتەل. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 499 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YINlg7y
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە