گووگڵ بۆتی زیرەکی Google Bardـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندییەوە نوێ کردەوە

ڕۆژی ڕابردوو گووگڵ بۆ درێژە پێدان بە ڕکابەرییەکەی لەگەڵ ChatGPT و چاتبۆتی Microsoft Bing، گووگڵ باردی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندییەوە نوێ کردەوە.

 

ئێستا بۆتەکە پشتگیری لە هەردوو زمانی یابانی و کۆری دەکات و بۆ زیاتر لە 180 وڵات و ناوچە بەردەست کراوە، هەروەها ئێستا پێوسیتت بە لیستی چاوەڕوانی (Waitlist) نییە بۆ بەکارهێنانی بۆتەکە. گرتە لێرە بکە بۆ بەکارهێنانی. هەروەک دۆخی تاریک (Dark Mode)ـی بۆ بەردەست بوو و هەروەها ئێستا دەتوانیت تەنها بە یەک گرتە وەڵامەکان بخەیتە ناو فایلێکی Google Docs یان Gmail.

هەروەکو بڕیار بوو گووگڵ مۆدێلی زمانی بۆتەکەی گۆڕی کردی بە PaLM2، کە ئێستا بەشێوەیەکی باشتر وەڵامی پرسیارە ئاڵۆزەکان دەداتەوە، بە تایبەتیش ئەو پرسیارانەی پەیوەستن بە کۆدەوە، کە ئێستا دەتوانێت باشتر هەڵەی کۆدەکان دیاری بکات و چاکیان بکاتەوە و پشتگیری زیاتر لە 20 زمانی پڕۆگرامسازی دەکات.

هەروەکو وەشانی چوارەمی ChatGPT ئێستا بۆتەکەی گووگڵیش توانای شیکردنەوەی وێنەی هەیە، هەروەها پیشاندانی وێنە لە وەڵامەکاندا بۆ ئەوەی وەڵامەکان ڕوونتر دەربکەون. هەروەها بۆتەکە ئێستای توانای دروستکردنی وێنەی هەیە لە ڕێگەی ژیری دەستکردی Fireflyـی کۆمپانیای ئەدۆبی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/B3cdekx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە