بەم زووانە یاری FIFA 23 و هەشت یاری دیکە بۆ خزمەت گوزاری Xbox Game Pass زیاد دەکرێن

مایکرۆسۆفت نوێترین لیستی ئەو یارییانەی بڵاو کردەوە کە لەم مانگەدا زیاد دەکرێن بۆ خزمەت گوزاری Xbox Game Pass، دیارترینیان یاریش بریتییە لە FIFA 23.

 

  • یاری FIFA 23 بۆ کۆنسوڵ – کۆمپیوتەر – ئێستا بەردەستە. ئێستا دەتوانیت ئەزموونی یەکێک لە باشترین یارییەکانی فیفا بکەیت، تامی ڕاستەقینەی جووڵەی لە ڕاستی چووی یاریزانەکانی لێونێل مێسی، کیلیام مباپێ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر بکەیت.
  • یاری Eastern Exorcist بۆ کۆنسوڵ – کۆمپیوتەر – لە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە.
  • یاری Ghostlore بۆ کۆنسوڵ – لە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە.
  • یاری Planet of Lana لە یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەی لەسەر خزمەت گوزارییەکەش بەردەست دەبێت بۆ کۆنسوڵ – کۆمپیوتەر – لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە.
  • یاری Cassette Beasts بۆ کۆنسوڵ – لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە.
  • یاری Massive Chalice بۆ کۆنسوڵ – خزمەت گوزاری هەوری xCloude – لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە.
  • یاری Railway Empire 2 لە یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەی لەسەر خزمەت گوزارییەکەش بەردەست دەبێت بۆ کۆنسوڵ – کۆمپیوتەر – خزمەت گوزاری هەوری xCloude – لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە.
  • یاری Chicory: A Colorful Tale بۆ کۆنسوڵ – کۆمپیوتەر – لە ڕۆژی 30ـی ئەم مانگە.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AJoF7Ni
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە