ناساندنی ئەپ و ماڵپەڕی Drugs.com

 

ماڵپەڕی Drugs.com گەورەترین ماڵپەڕی بواری دەرمانە لە جیهاندا و زۆرترین سەردانیکەری هەیە لە جیهاندا لە لایەن دەرمانسازانەوە. هەروەها لە هەمان کاتدا متمانە پێکراوترینیشە. بە پێشکەش کردنی نوێترین زانیاری لە بارەی دەرمان و جیاکردنەوەی دەرمان بۆ کەسانی ئاسایی و شارەزایانی بواری پزیشکی. دەیتابەیسی ماڵپەڕەکە زانیارییەکانی بە گەورەترین و باشترین ماڵپەڕەکانی بواری دەرمان و پزیشکی بەهێز کراوە وەک ماڵپەڕەکانی American Society of Health-System Pharmacists, Cerner Multum, IBM Watson Micromedex.

 

جیاکردنەوەی دەرمانەکان بە شێوەیەکی گشتی بە پێی ئەلفوبێی ئینگلیزییە لە A بۆ Z. بەڵام ئەوەی ئەم ئەپ و ماڵپەڕەی تایبەتر کردووە بریتییە لە جیاکردنەوەی دەرمانەکان بە پێی دۆخەکان، بۆ نموونە دەرمانی تایبەت بە هەڵوەڕینی قژ، یان نەخۆشییەکانی دڵ و زیاتریش.

هەروەها دەتوانیت لیستێکی تایبەت بە خۆت درووست بکەیت بۆ دەرمانەکانت و ئەپەکە چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمانەکە و کاتەکەی و کاریگەرییەکانیت پێ دەڵێت.

هەروەها بەشێکی تایبەت بە Side Effects(کاریگەرییەکانی دەرمان) جیا کراوەتەوە بە شێوەیەکی چڕوپڕ.

هەروەها بەشێکی دیکە بۆ Drug Interactions(کارلێک کردنی دەرمانێک لەگەڵ دەرمانێکی دیکە)، کە ئەم بەشەیان زۆر سوودبەخشە. کاتێک ناوی دەرمانێک دەنووسیت پێت دەڵێت کە ئایا لەگەڵ کام دەرمانی دیکە کارلێک دەکات و کاریگەری لەسەر نەخۆش بەجێدەهێڵێت.

هەروەها بەشێکی دیکەی تێدایە بە ناوی Compare Drugs بۆ بەراورد کردنی دەرمانەکان، لەو دەرمانانەی کە بە نزیکی یەک کار دەکەن بەڵام پێدەچێت کاریگەری دیکەی جیاوازیان هەبێت و لە کۆتاییدا باشترین هەڵبژاردن لە لایەن دەرمانسازانەوە بۆ نەخۆشەکە.

هەروەها بەشێکی دیکەی تایبەت بە Pregnancy و Breastfeeding کە بریتییە لە ڕێنمایی نوێ و ئەو دەرمانانەی تایبەتن بۆ دووگیانی و پێدانی شیری دایک بە منداڵ.

یەکێکی دیکە لە گرنگترین بەشەکانی بریتییە لە Symptom Checker کە بە پێی نیشانەکانی کەسەکە بە نزیکی بریار دەدات کە چ نەخۆشێکی هەیە و پێویستی بە چییە ( ئاگادار بن لێرەدا ئەم ئەپە جێگای دکتۆرێک ناگرێتەوە، تەنها بەرچاوڕوونییەکە بۆ دۆخی پێویست).

هەروەها بڕی دەرمانەکان (ژەمە دەرمانەکان)ی تێدایە کە بۆ گەورە و منداڵ جیاکراتەوە کە ئایا بڕی چەند بەکار بێنێت. بۆ نموونە حەپێکی وەک Amoxicillin ئەم ژەمە دەرمانانەی هەیە 250 mg; 500 mg; 125 mg/5 mL; 50 mg/mL; 250 mg/5 mL; 125 mg; 200 mg; 400 mg; 875 mg; 200 mg/5 mL; 400 mg/5 mL; 600 mg; 775 mg، ئەپەکە یارمەتیدەر دەبێت لە هەڵبژاردنی باشترین ژەمە دەرمان بە پێی نەخۆشییەکە.

لە کۆتاییدا ئەپەکە و ماڵپەڕەکە بە تەواوەتی بە خۆڕاییە و دەتوانن سوودی لێ وەرگرن:

 

Drugs.com

لینکی ئەپەکە بۆ iOS:

https://apps.apple.com/us/app/drugs-com-medication-guide/id599471042

لینکی ئەپەکە بۆ ئەندرۆید:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.drugscom.app



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/N23SfGi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە