هواوەی دوو نوێترین کاتژمێری زیرەکی نمایش کرد

 

هواوەی ئەمڕۆ بۆنەیەکی گەورەی لە چین ڕێک خست و نوێترین بەرهەمەکانی خۆی و لە نێویاندا هەردوو کاتژمێری زیرەکی Watch 4 و Watch 4 Pro نمایش کرد.

 

مۆدێلی پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 1.5 ئینجی لە جۆری LTPO AMOLED لە خۆ دەگرێت و بە شووشەی یاقووتی ڕووپۆش کراوە. هەروەها کەیسێکی 48ملم هەیە کە لە TC4 titanium درووست کراوە و هواوەی دەڵێت سێ هێندەی titaniumی ئاسایی بەهێزە. جۆری ئاسایی بە قەبارەی 46ملم بەردەست دەبێت و هەردوو کاتژمێرەکە تایبەتمەندی AOD لە خۆ دەگرن و بڕوانامەی 5ATM ـیان بۆ دژە ئاو هەیە.

هەردوو کاتژمێرەکە زیاتر لە 100 دۆخی وەرزشیان تێدایە و توانای پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و لێدانی دڵ و زیاتریشیان هەیە. پاتری جۆری ئاسایی بەرگەی 3 ڕۆژ کارکردنی ئاسایی و جۆری پرۆ بەرگەی 4 ڕۆژ و نیو دەگرێت.

 

جۆری ئاسایی نرخی 450 یۆرۆیە بە جۆری قایشی fluoroelastomer و جۆری پرۆ بە قایشی Titanium نرخی 700 یۆرۆ و بە قایشی brown leather نرخی 550 یۆرۆیە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/bOov2XD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە