داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ دابەزیوە

داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ دابەزینی بە خۆوە بینیوە لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان چارەگی ساڵی رابردوو. داهاتی ئەم چارەگە 94.8 ملیار دۆلار بووە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە ڕێژەی %3 دابەزیوە. هەروەها داهاتێکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە خزمەتگوزارییەکانی، کە پێکدێت لە Apple Store, Apple Pay, iCloud, Apple Music.

هۆکاری سەرەکی دابەزینی داهاتی ئەپڵ بۆ کەمی فرۆشی بەرهەمەکانی ماک و ئایپاد دەگەرێتەوە، هەروەها داهاتی ئایفۆن 51.3 ملیار دۆلار بووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە ڕێژەی %3 بەرز بۆتەوە.

 

لە ئێستادا ڕێژەی بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ 975 ملیۆن بەشداربووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 200 ملیۆن بەشداربوو زیادی کردووە. هەروەها ئامێرە چالاکەکانی لە ئێستادا زیاترە لە دوو ملیار ئامێر.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kjAgO07
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە