لابردنی ژاوەژاوی دەنگ و باشترکردنی کوالێتی بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد


زیرەکی دەستکرد یەکێکە لەو داهێنانە گرنگانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە و شۆڕشێکی گەورەی لە چەندین بواردا کردووە، لەوانەش بواری دەنگ. وەک چۆن کۆمپانیای ئەدۆب ئامرازێکی نوێی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد بۆ باشترکردن و لابردنی ژاوەژاو بەرزکردنەوەی  کوالیتی دەنگ خستە بازاڕەوە، لەم بابەتەدا زانیاری زیاتر لەسەری ئەخەینە ڕوو.


سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، بەخێربێن بۆ بابەتێکی نوێ کە تیایدا ئاوڕێک لە ئامرازە نوێیەکەی ئەدۆبی دەدەینەوە کە دەنگ باشتر دەکات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.



ئەم ئامرازە ناوی "Adobe AI Sound Enhancer" ە، و ئامانجی باشترکردن و پاککردنەوەی دەنگەکەیە بە شێوەیەکی کاریگەر و داهێنەرانە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد . شیکاری و باشترکردنی دەنگەکە بە چەندین شێوە، کە لە ئەنجامدا ئەزموونێکی دەنگی ڕوونتر و پاکتر دەبێت.



ئەوەی تایبەتە لەودا ئەوەیە کە تۆ تەنها کلیپی دەنگی خۆت ئەپلۆد دەکەیت، بۆیە ئامرازەکە دەست دەکات بە ناسینەوەی و دواتر باشتری دەکات بەبێ ئەوەی دەستوەردانت لێ بکات، دواتر ڕێگەت پێدەدات گوێ لە دەنگەکە بگرێت، وە ئەگەر حەزت لێی بوو و بتەوێت دایبەزێنیت ، تەنها دوگمەی دابەزاندنەکە دادەگریت، و ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە دابەزاندنی کلیپەکە.



بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە