نوێترین چیپسێتی میدیاتێک بونیاد نراوە بۆ مۆبایلە گەیمینگەکان

 

میدیاتێک بە سادەیی وەڵامی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2ی دایەوە بە نمایش کردنی چیپسێتی Mediatek Dimensity 9200 Plus. بە نوێترین تایبەتمەندی و باشتر کردنێکی بەرچاو بۆ یاری کردن، تا ڕادەیەک هەندێک لە سەرچاوەکان تایبەتیان کردووە بە مۆبایلە گەیمینگەکان.

 

قەبارەی چیپسێتە نوێیەکەی میدیاتێک 4 نانۆمەتری بنچینەکراوی TSMC ـیە و 8 ناووک لە خۆ دەگرێت، دانەیەکیان سەرەکییە لە جۆری Cortex-X3 بە خێرایی 3.35 گێگاهێرتز، وە سێ دانەیان لە جۆری Cortex-A715 بە خێرایی 3.00 گێگاهێرتز و چوار دانەیان لە جۆری Cortex-A510 بە خێرایی 2.00 گێگاهێرتز.

 

هەروەها گرافیکی Immortalis-G715 کە میدیاتێک دەڵێت بە شێوەیەکی گشتی 15% باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات و توانای ژیری دەستکرد و ISP چیپسێتەکە گۆڕانکاری تێدا نەکراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

 

میدیاتێک ئاشکرای نەکردووە کام مۆبایلە یەکەمین مۆبایل دەبێت کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر بکرێت، بەڵام ڕایگەیاندووە لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەمین مۆبایل نمایش دەکرێت کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر کرابێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/n1V2DZP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە