
دەنگۆکان ڕاست بوون! هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای گووگڵ لە کۆنگرەی Google I/O 2023 کە لە ڕۆژی 10ی مانگ بەڕێوە دەچێت، یەکەمین مۆبایلی چەماوەی خۆی نمایش دەکات.
گووگڵ هیچ تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە چەماوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دیزاینی ئاشکرا کردووە و شێوازی کردنەوەی وەک زنجیرەی گالەکسی فۆڵد وایە. وە شێوازی کامێرای دواوەی هاوشێوەی مۆبایلەکانی پێکسڵ وایە لە دیزایندا.
![]()
بەڵام پێگەی CNBC لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد مۆبایلەکە چیپسێتی Google Tensor G2 لەسەر جێگیر دەکرێت و 5.8 لە کاتی داخران و 7.6 ئینج دەبێت لە کاتی کرانەوەی و بەکارهێنانی وەک تابلێت. هەروەها کێشی 283.5 گرام دەبێت و نرخی بریتی دەبێت لە 1,699 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6USmEeP
via IFTTT

0 تێبینیەکان