بەفەرمی کۆنسوڵی دەستی Asus ROG Ally نمایش کرا

لە دوای کۆمەڵێک لە دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، لە کۆتاییدا ئەیسووس کۆنسوڵە دەستییەکەی بۆ ڕکابەری کردنی Steam Deck نمایش کرد.

 

کۆنسوڵەکە ڕوونمایەکی قەبارە 7 ئینجی لەجۆری LCD بە ڕوونی +FHD بە ڕەهەندی 16.9 و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. ڕووناکی ڕوونماکە دەگاتە 500 نیت، هەروەها بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە، ئەیسووس ڕایگەیاند کە خێرای وەڵامدانەوەی ڕوونماکە 7ms.

بە هەردوو چیپسێتی Ryzen Z1 و Ryzen Z1 Extreme بەردەست دەبێت. چیپسێتی Ryzen Z1 شەش ناوکی لە جۆری Zen 4 لە خۆدەگرێت و لە ڕووی گرافکیش چوار ناوکی جۆری RDND 3 لە خۆدەگرێت. هەرچی چیپسێتەکەی دیکەیە Ryzen Z1 Extreme هەشت ناوکی لەجۆری Zen 4 لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە ڕووی گرافیکیش 12 ناوکی جۆری RDND 3 لە خۆ دەگرێت.

 

پشتگیری گرافیک کاردی دەرەکی جۆری ROG XG Mobile دەکات ئەگەر گرافیکی باشترت دەوێت.

ڕامی لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی PCIe4.0 M.2 SSD بەردەست دەبێت. ئەیسووس دەڵێت کە کۆنسوڵەکە توانای دوو کاتژمێر کارپێکردنی یارییە قورسەکانی هەیە لە دۆخی Performance و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات.

 

بە سیستمی وەگەڕخەری ویندۆز 11 کاردەکات و هەروەها لە کاتی کڕینی کۆنسوڵەکە سێ مانگ خزمەتگوزاریی Xbox Game Pass بە خۆڕایی وەردەگریت.

 

دەرچەیەکی Type-C هەیە کە پشتگیری لە نەوەی دووەمی USB 3.2 دەکات، هەروەها دەرچەی جاک و گرافیکی دەرەکی و بیرگەی دەرەکی و لە خۆ دەگرێت. بڵندگۆکانی لەجۆری ستیریۆیە پشتگیری لە Hi-Res Audio و Dolby Atmos دەکەن.

نرخی دەستپێکی 600 دۆلارە بۆ چیپسێتی Ryzen Z1 و ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت لە چارەگی سێیەمی ئەمساڵ لە کۆگاکان بەردەست دەبێت، بۆ چیپسێتی Ryzen Z1 Extreme و ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت نرخی 700 دۆلار دەبێت، ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و لە ڕۆژی 13ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت لە کۆگاکان.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6dMG3PI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە