ئینڤیدیا زنجیرە گرافیک کاردی 4060ـی بە نرخی دەستپێکی 299 دۆلار نمایش کرد

 

ئەمرۆ ئێن ڤیدیا سێ مۆدێلی ئاست مامناوەندی لە زنجیرە گرافیک کاردی 40ـەکان نمایش کرد، کە ئەوانیش RTX 4060 بە ڕامی 8 گێگابایت و RTX 4060Ti بە ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت.

 

گرافیک کاردی RTX 4060 بە گرافیکی AD107 بە 3072 CUDA ناووکەوە لە خۆ دەگرێت، بە خێرایی 1.83 گێکاهێرتز هەروەها بە Clock Rate خێراییەکەی دەگاتە 2.46 گێگاهێرتز. ئێن ڤیدیا دەڵێت گرافیک کاردەکە 1.2 هێندە لە RTX 3060 خێراترە، هەروەها 1.6 هێندە لە RTX 2060 خێراترە بە بێ کار پێکردنی تایبەتمەندی DLSS 3. گرافیک کاردەکە بە ڕامی 8 گێگابایت لە جۆری GDDR6 بە نرخی 299 دۆلار لە مانگی حەوت بەردەست دەبێت.

هەروەها گرافیک کاردی RTX 4060Ti بە گرافیکی AD106 بە 4342 CUDA ناووکەوە لە خۆ دەگرێت. خێراییەکەی 2.31 گێگاهێرتزە و بە Clock Rate دەگات بە 2.54 گێگاهێرتز. گرافیک کاردەکە 1.15 هێندە لە گرافیک کاردی RTX 3060Ti خێراترە، هەروەها 1.6 هێندە لە گرافیک کاردی RTX 2060 Super خێراترە بە بێ کار پێکردنی تایبەتمەندی DLSS 3. بە ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت لە جۆری GDDR6 بەردەست دەبێت. نرخی دەستپێکی 399 دۆلار دەبێت بۆ بژاردەی 8 گێگابایت، کە لە ڕۆژی ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت. بژاردەی 16 گێگابایتەکەش لە مانگی حەوت بەردەست دەبێت بە نرخی 499 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dB140lT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە