گووگڵ وەشانی ئەندرۆید 14 ڕاگەیاند

لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی، گووگڵ نوێترین وەشانی ئەندرۆید 14 ڕاگەیاند، کە لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.

ئەتوانم بڵێم ئەم وەشانەی ئەندرۆید یەکێکە لەو وەشانانەی کەمترین گۆڕانکاری و نوێکاری تێدا کراوە، لەم وەشانەدا گووگڵ سەرنجی سەرەکی لەسەر شاشەی قوفڵ (Lock Screen) بوو.

ئێستا دەتوانیت بە ئیمۆجییەکان پاشبنەما (Wallpaper) دروست بکەیت، کە ڕێگەت پێ دەدرێت تاکو 14 ئیمۆجی جیاواز هەڵبژێریت بە ئارەزووی خۆت ڕەنگ و شێوازی دەرکەوتنیان بگۆڕیت و بیکەیت بە پاشبنەما و لەسەر مۆبایلەکەت دایبنێیت.

ئەگەر شتێکی پێشکەوتووتریشت دەوێت، ئەوا دەتوانیت پاشبنەمای سینەمایی (Cinematic Wallpaper) تاقی بکەیتەوە، کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد وێنەکانت بکەیت بە سێ ڕەهەندی (3D) وەکو پاشبنەما دایان بنێیت.

کۆتا تایبەتمەندیش بریتییە لە دروستکردنی پاشبنەما بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/4U7OYfA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە